دوو ساڵ تئپەری.. خۆشەویستان لە هەر شوێنێک کە هەن نەورۆزو ساڵی تازە تان پیرۆز بێت. لە سوئێد تا چیانە و. رۆژئاوا تا ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور تا باکوور. و لە هەموو دۆست و خۆشەویستانی کە لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانە دژین پیرۆز بێت. بۆ زۆرێک لە خەڵکی کورد نەورۆز جیا لە شادی و خۆشی. پتەو کردنی بیر و باوەڕی شۆڕش گێری، خەبات و تێکۆشانی بێ پتەو نەسرەوتن بۆ ئازادی و سەربەستیە. لە ئێستادا حەفرین ئاگرە شوورەی کوردستانە دژی پەسترین حکومەتی فاشیزمی تورکیە کە زۆر لە وەلاتانی گەورە رەسمیەت دەدەن بە جنایتکاری تورکیا. زۆر یان بازاڕی سیلاحی خۆیان پێ گەرم کردوە کە لە ئێستادا دیارترین یان ئالمان کە هەر گیز نەدەبوایە رێگای بەو جۆرە بازاڕە دابا. لە هەموویان ناینسانتر UN و روسیا و ئەمریکا. ناتۆ وە باقی وەلاتان. بئ شەرفترینیش حیزبی کوردی و بەشێکی خەلکی ئامێد باکووری کوردستانن. دیارە کە هەموومان ئێستا ناکرێت لە سەنگەری بەرگری بین بەلام زۆر مان بە یارمەتی یان بەبەشداری لە خۆپێشاندان خۆمان بە بەشداری شۆڕشی حەفرین دەزانین. لە ئێرەوە سلاو ڕێز بۆ هەموو ئەوانەی لە بەرەکانی شەڕن یان بەجۆرێک یارمەتی دەرن. نەورۆزتان پیرۆز بێت خۆشەویستان. کەس ناتوانێت ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان بشکێنێت. نەورۆز رەمزی خۆڕاگری و زال بوون بە سەر زوحاکی سەردەمدا یە. درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی. درود بۆ هەموو ئەو ئازادی خوازانە کە بریندارن یان لە لە گۆشەو کەناری چوار وەلاتی داگیر کەردا لە زیندانەکانن. چەندین خزموو دۆست و هاوڕێ خۆشەویست پیرۆز بایان ناردبوو. کە من زۆر گەرام جوانترم نەدۆزیەوە. هەر بۆیە دل و گوللە تان بۆ دەنێرم. باوەر کەن کە ئەکە ئەکە لە ناو دەلم دا جێگای خۆتان هەیە. بە ئاواتی ژیانی پڕ لە خۆشی و شادی نەسرەوتن تا ئازادە. ئێمە ی کوردیش لایقی ژیانی ئینسانین. 🌷♥️🌅🏀
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar